هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 32% زیادیکردووە



لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، هەناردەی تورکیا بۆ عێراق زیادیکردووە.

دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاریی ئابووری بڵاویکردەوە، هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024، بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی 32% زیادیکردووە.

بەگوێرەى داتاى دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری، کۆی هەناردەکردن لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵدا بە بەهاى دوو ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە و ماددە خۆراکییەکان زۆرترین کاڵاى تورکى بووە کە بۆ عێراق هەناردە کراوە.

هەروەها هەناردەکردنی کاڵاى جۆراوجۆر لە تورکیاوە بۆ عێراق بەتایبەت زێڕ بە ڕێژەی 49% زیادیکردووە و ڕێژەی ئامێر و ئامڕازەکانی گواستنەوەش بە ڕێژەی 35% زیادیکردووە.

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات
پێشت نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەکات
کەشناسی: ئەمشەو هەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو هەورەتریشقە و تاوەبارانی پچڕپچڕ دەبارێت
پەیوەندیدار