کۆرۆنا هێشتا مەترسیدارترە لە ئەنفلۆنزا !



شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشدارییان لە مەترسییەکانی کۆڤید-١٩ داوە کە مەترسییەکانی زۆر زیاترە لە ئەنفلۆنزا، کەمتەرخەمی لە پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیدا دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

لە ڕۆژانی سەرەتای پەتای کۆرۆناوە، بەرپرسانی تەندروستی بە بەراوردکردنی لەگەڵ ئەنفلۆنزا مەترسییەکانی کۆڤید-١٩یان پێوانە کردووە و لە دوایین هەڵسەنگاندنی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ زستانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤، مەترسی مردن بەهۆی کۆڤید-١٩ بە نزیکەی ٪٣٥ زیاترە لەوەی کە لە ئەنفلۆنزاوە پەیدادەبێت.

ئەگەری زۆرە مەترسی تووشبوون بە کۆڤید-١٩ زۆر ڕامتر بێت وەک لە سەرەتای پەتاکەدا، چونکە مەترسی مردن لە سەرەتادا لەنێو ئەو کەسانەی بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراون پێنج ئەوەندەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بووە.

دکتۆر زیاد عەلی، بەڕێوەبەری سەنتەری پەتا کلینیکی لە سیستەمی چاودێری تەندروستی ڤی ئەی سانت لویس لە کاتی هەڵسەنگاندنی نوێدا پێشبینی دەکات مەترسییەکان بگاتە ئاستێکی مەترسیدار.

بەپێی زانیارییەکانی مێدیکڵ ئێکسپرێس، ئەگەری مردن بە پەتای کۆرۆنا لە زستانی ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٪٦١ زیاتر بووە لە مردن بەهۆی ئەنفلۆنزا، دواتر لە زستانی ڕابردوودا کەمیکردووە بۆ ٪٣٥

“شاردنەوەی سەدام”… فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە و لە ١٤ وڵاتی عەرەبی نمایش دەکرێت
پێشت “شاردنەوەی سەدام”… فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە و لە ١٤ وڵاتی عەرەبی نمایش دەکرێت
ئەمڕۆ کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمان؟
دواتر ئەمڕۆ کێ دەبێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمان؟
ەیوەندیدار