کەرکووک؛ بۆری غازەکە چاککرایەوە



دوای چەند کاتژمێرێک ئەو بۆرییەی سنووری کەرکووک چاککرایەوە کە غازی دەگواستەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بۆرییەکی غاز لە گوندی قزلیاری سنووری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکووک شکا و دانیشتووانی گوندەکە لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان، خانووەکانیان چۆڵ کرد.

دوای چەند کاتژمێرێک کارمەندانی کۆمپانیای غازی باکوور توانییان بۆرییەکە چاک بکەنەوە و کە بە هۆی کۆنییەوە شکابوو.

ڕۆژى 23ى کانوونی دووەمی ئەمساڵیش بۆری غازەکە لە هەمان گوند شکا و ئەو کاتیش هۆکارەکەی بۆ کۆنبوونی بۆرییەکە گەڕێندرایەوە.

 

کەشناسی: تاوە باران و بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت کەشناسی: تاوە باران و بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر ڕاگیرا
دواتر بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر ڕاگیرا
ەیوەندیدار