کەشناسی: تاوە باران و بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات تاوە باران و بروسکە هەرێم بگرێتەوە و خێرایی با-ش زیاد دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، بە هۆیەوە مەودای بینین لە ناوچەکانی باشووری هەرێم بۆ 4-5 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی شەودا نمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەکەی زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش، کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ڕاشیگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە تاوە باران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە، پاشان زۆربەی ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە.

کەشناسی ڕوونیشیکردەوە، لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەو تاوە بارانە لاواز دەبێت، بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ ڕۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە: “خێراى با مام ناوەند دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لە ناوچەکانی گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبێت، شەویش کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی”.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 32

سلێمانی: 30

دهۆک: 32

زاخۆ: 32

هەڵەبجە : 31

کەرکووک : 33

سۆران : 28

حاجی ئۆمەران : 20

گەرمیان : 35

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: “هەژماری من”م کردووەتەوە
پێشت بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: “هەژماری من”م کردووەتەوە
کەرکووک؛ بۆری غازەکە چاککرایەوە
دواتر کەرکووک؛ بۆری غازەکە چاککرایەوە
ەیوەندیدار