بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە کەرکووك شکا



بۆرییەکی غاز لە سنووری پارێزگای کەرکووك شکاوە و دانیشتووانی ناوچەکەش بۆ پاراستنی سەلامەتیان دوورخراونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بۆرییەکی گواستنەوەی غاز شکا کە بە گوندى قزلیارى سنوری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگاى کەرکووکدا تێپەڕ دەبێت.

تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور هەوڵ بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە دەدەن و دانیشتووانی ناوچەکەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان دوورخراونەتەوە.

پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بۆرییەکە تەقیبێتەوە، بەڵام بەرپرسانی ناوچەکە ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەنەوە.

بە وتەی شایەتحاڵێکیش لە کاتی شکانی بۆرییەکەدا شۆفڵێك لەو شوێنەدا کاریکردووە و گومان دەکرێت بەو هۆیەوە شکابێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لیستی مووچە دەکات
پێشت وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لیستی مووچە دەکات
سلێمانی و هەڵەبجە ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەکەن
دواتر سلێمانی و هەڵەبجە ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر دەکەن
ەیوەندیدار