بۆرییەکی غاز لە کەرکووک شکا و گوندێک چۆڵکرا



بە هۆی شکانی بۆرییەکی گواستنەوەی غاز، گوندێکی سنووری پارێزاگی کەرکووک چۆڵکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بۆرییەکی غاز لە گوندی قزلیاری سنووری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکووک شکا و دانیشتووانی گوندەکە لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان، خانووەکانیان چۆڵ کرد.

ڕۆژى 23ى کانوونی دووەمی ئەمساڵیش بۆری غازەکە لە هەمان گوند شکا و دواتر ڕاگەیەندرا کە بۆرییەکە بە هۆی کۆنییەوە شکاوە.

بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر ڕاگیرا
پێشت بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر ڕاگیرا
خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن بە 9 بەڵێن کۆتایی هات
دواتر خۆپیشاندانەکەی پێنجوێن بە 9 بەڵێن کۆتایی هات
ەیوەندیدار