کۆمسیۆن: هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە



وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن نییە و لەوادەی خۆیدا دەستپێدەکات.

بڕیارە ڕۆژی 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن، لە کاتی خۆیدا بانگەشە دەستپێدەکات کە مانگێک پێش ڕۆژی دەنگدانە و لە 10ی ئایار دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیران بەردەوامن، زیاتر لە 800 کاندید بەشداردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردساتان، ناوەکان دەنێردرێت بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

وتیشی، چوار بازنە هەیە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە دهۆک، هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە، زیاتر لە 100 ناوەندی دەنگدان، 1200 بنکەی دەنگدان و 6000 وێستگە هەیە.

لەبارەی تەرخانکردنی بودجە بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدان ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرامی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن 69 ملیۆن دیناری وەرگرتووە، میکانیزمی تەواو گیراوەتەبەر بۆئەوەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی گونجاو بەڕێوەبچێت.

جەختی لەوەشکردەوە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت، قۆناغێکی باشمان بڕیوە و بودجەی پێویستیشمان تەرخانکردووە، بۆئەوەی لە کاتی خۆیدا پڕۆسەکە بە شێوەیەکی یاسایی بەڕێوەبچێت، لە ڕۆژی 10ی حوزەیران ناوەندەکانی دەنگدان دەکرێنەوە.

کاتی هاتنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا
پێشت کاتی هاتنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا
نرخی دۆلار لە ئاستێکی نزمدایە
دواتر نرخی دۆلار لە ئاستێکی نزمدایە
ەیوەندیدار