ئاشکراکردنی تایبەتمەندی سوودبەخشی چا و قاوە



زانایانی زانکۆی نیشتمانیی سەنگافورە بۆیان دەرکەوتووە کە قاوە و چا یارمەتی پاراستنی هێزی جەستەیی و توانای بەشداریکردنی چالاکیی جەستەیی دەدەن لە تەمەنی پیری.

گۆڤاری کۆمەڵەی بەڕێوەبەرانی پزیشکی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم توێژینەوەیە نزیکەی ٢٠ ساڵی خایاندووە و ١٢ هەزار کەسی لە تەمەنی ٤٥-٧٤ ساڵدا بەشداری کردووە.

لە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەکەدا، داوا لە بەشداربووان کرا کە پرسیارنامەیەک پڕبکەنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بڕی ئەو چا و قاوەی کە کافاینیان زۆرە و خواردوویانەتەوە، هەروەها بەشداربووان زانیارییان سەبارەت بە تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی-دیمۆگرافییەکانیان، باری تەندروستی، باڵا و کێش، خووەکانی خۆراک، ئاستی چالاکیی جەستەیی و ماوەی خەوتنیان پێشکەش کرد.

لە قۆناغی دووەمدا لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠ توێژەران داوایان لە بەشداربووان کردووە گۆڕانکارییەکان لە کێش و باری تەندروستییان ئاشکرا بکەن، لە قۆناغی سێیەمدا واتە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٧، داوایان لێکرا هەڵسەنگاندن بۆ باری تەندروستی خۆیان بکەن و لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا توێژەران هێزی جەستەیی و توانای جوڵەی بەشداربووانیان هەڵسەنگاند.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە خواردنەوەی قاوە، چای ڕەش و سەوز پەیوەندی بە کەمبوونەوەی بەرچاوی ئەگەری لاوازی جەستەییەوە هەیە لە تەمەنی پیری.

زاناکان ڕوونی دەکەنەوە کە ئەم خواردنەوانە جگە لە کافاین، دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی پۆلیفینۆڵ (ڕەنگی ڕووەکی) کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنیان هەیە.

نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەروو 88 دۆلار جێگیر بووە
پێشت نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەروو 88 دۆلار جێگیر بووە
وەزارەتی کارەبا دەربارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر وەزارەتی کارەبا دەربارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار