نرخی مریشك ڕووی لە دابەزین كرد



نرخی کیلۆیەک مریشک بەراورد بە كاتی جەژنی ڕەمەزان و دوو هەفتەی رابردوو نرخەکەی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و زیاتر لە هەزار دینار هەرزان بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی یەک کیلۆ مریشک بۆ ۲ هەزار و 500 دینار دابەزی، ئەم نرخە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوو نرخ یەک کیلۆ مریشک چووە نزیكەی ٤ هەزار دینار.

محەمەدی مریشك فرۆش لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی و نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو بە 2 هەزار و 500 دینارە.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری دابەزینی نرخی مریشك دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان و خستنەبازاڕی مریشك هاووڵاتیان خواستیان زۆر لەسەر كڕینی نییە.

 

مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق دەكرێت
پێشت مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق دەكرێت
نیچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
دواتر نیچیرڤان بارزانی دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار