لەسەر پردێكی سلێمانی كچێك كەوتەخوارەوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر پردی نزیک فامیلی مۆڵ لە سلێمانی کچێک کەوتووەتەخوارەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەسەر پردی نزیک فامیلی مۆڵ لە سلێمانی کچێک کەوتووەتەخوارەوە و لەئێستادا دیارنیە خۆی فڕێداوەتەخوارەوە یاخود فڕێدراوەتەخوارەوە.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە کچەکە لەئێستادا بێهۆشە و هیچ زانیارییەکی لەسەر نییە و کەسیش نایناسێت و لێکۆلینەوە لەڕووداوە دەستیپێکردوە.

 

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
پێشت پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە
نەخۆشی ئاوڵە 
دواتر نەخۆشی ئاوڵە 
ەیوەندیدار