ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی “کالسۆ” ئاشکراکرا



ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بنکەی سەربازییەکەی باکووری بابل دەریخست کە تەقینەوەکان بە هۆی هێرشی ئاسمانیی یاخود مووشەکییەوە نەبوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕۆژنامەی سەباح ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەو لیژنە تەکنیکییە باڵایەی بڵاوکردەوە کە دەربارەی تەقینەوەکانی یەکشەممەی ڕابردوو لە بنکەی سەبازیی کالسۆی باکووری بابل پێکهێنرابوو.

لیژنەکە پێکهاتبوو لە ئەفسەر و بەڕێوەبەری شارەزایانی “مووشەک، تۆپخانە، ئەندازیاری سەربازیی، بەڵگە و تاوان، بەرگری شارستانی، نوێنەر و ئەندازیارانی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی، هێزی ئاسمانی، تەقەمەنی و پیشەسازی سەربازیی”.

لیژنەکە ڕایگەیاند دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و قووڵ گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە تەقینەوەکە بە هۆی هێرشی ئاسمانیی و مووشەکییەوە نەبووە و سەرجەم ڕاپۆرتەکانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانیی دەریدەخەن کە پێش و پاش و لە کاتی تەقینەوەکەشدا جوڵەی هیچ فڕۆکەیەکی جەنگی یاخود درۆن لە تەواوی ئاسمانی پارێزگای بابلدا تۆمار نەکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە بەهێزیی تەقینەوەکان و قەبارەی پارچە پەرشوبڵاوبووەکانی مووشەک و تەقەمەنییەکانی شوێنی ڕووداوەکە دەریدەخەن کە بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بە هۆی هێرشی مووشەک یاخود چەند مووشەکێکەوە بووبێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو ماددانەی وەک “تی ئێن تی و نیتراتی ئەمۆنیۆم” لە بنکەکەدا دۆزراونەتەوە، هیچیان لە دروستکردنی مووشەکدا بەکار نایەن.

بەو پێشیەش ڕووداوەکە لە ئاکامی تەقینەوەی ناوخۆی بنکە سەربازییەکە ڕووی داوە، هەرچەندە لە کاتی ڕووداوەکەدا میدیای حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوەی دەکرد هێرشی مووشەکی یاخود ئاسمانیی بووبێت.

توێژینەوەیەک: خەوی باش تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات
پێشت توێژینەوەیەک: خەوی باش تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات
یوسف کیلابی: دواکەوتنی تەوتینکردنی مووچە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە
دواتر یوسف کیلابی: دواکەوتنی تەوتینکردنی مووچە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە
ەیوەندیدار