ڕێکخراوی نێودەوڵەتی: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئاسیا هەبووە



ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی پشتڕاستی کردەوە، ئاسیا ئەو ناوچەیە بووە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی کارەساتەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی پشتڕاستی کردەوە کە ئاسیا ئەو ناوچەیە بووە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی کارەساتەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٣دا، زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی لافاو و زریانەکانەوە تۆمارکراوە، کاردانەوەی نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری هەبووە.

سێلێست ساولۆ، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاندووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ساڵی 2023 تۆمارکراوە، بە گەرمترین ساڵ دادەنرێت، کە زۆترین ڕێژەی کارەساتە سروشتییەکانی تێدا تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ڕوودان و دووبارەبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان زیادی کردووە، هەر بۆیە زۆترین ڕێژەی لافاو و گیانلەدەستدان، لەگەڵیدا لە هەندێک ناوچە وشکەساڵی بەدیدەکرێت.

ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا تیشک دەخاتە سەر خێرابوونی ڕێژەی پێوەرە سەرەکییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، وەکو پلەی گەرمی ڕووی زەوی و توانەوەی سەهۆڵبەندان و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا، ئەو نیشاندەرانەی کە لێکەوتەی گەورەیان بۆ کۆمەڵگا و ئابووری و ئیکۆسیستەمی ناوچەکە دەبێت.

هونەرمەند جەمال هیدایەت ماڵئاوایی لە ژیان كرد
پێشت هونەرمەند جەمال هیدایەت ماڵئاوایی لە ژیان كرد
بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت
دواتر بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت
ەیوەندیدار