سپێڵوەیەكانی بەنداوێكی هەرێم دەكرێنەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت



وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بەهۆی زۆربوونی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان و پڕبوونی، سپێڵوەیەكان (سەڕێژەكان) لە چەند شوێنێكەوە دەكرێنەوە و هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان لە ڕێڕەوی ڕووباری سیروان دوربکەونەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی زیادبوونی داهاتی ئاو و لافاو، بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکرێت و دوو دەرگای سپێڵوەی (سەرڕێژ) دەکرێتەوە بۆ تێپەڕاندنی شەپۆلەکە، هاوکات سپێڵوەی دێوانە و تەواوی چەمەکانی تر لە بەری باوەنوور و بەری مەیدان.

ڕاشیگەیاندووە، سپێڵوەی دێوانە و تەواوی چەمەکانی تر لە بەری باوەنوور و بەری مەیدان ڕاستەوخۆ دەرژێنە ڕووبارەکەوە و ئاستی ئاو لە سیروان بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێویستە دانیشتوانی سنووری گەرمیان ئەوانەی لە گوێ چەمی ئەو ڕووبارەن لە خوارەوەی بەنداوەکەن، لە ڕێڕەوی ڕووباری سیروان دووربکەونەوە و خۆیان لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو بپارێزن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دانیشتووانی دەربەندیخانیش، کە ئاشنای کردنەوەی شەلالەکانن تکایە با لەسەر بەنداوەکە قەرەباڵغی دروست نەبێت، تا ئەو شەپۆلە دەنیشێتەوە.

ئەردۆغان: قەبارەی بازرگانی 9 ملیار دۆلارمان لەگەڵ ئیسڕائیل داخست
پێشت ئەردۆغان: قەبارەی بازرگانی 9 ملیار دۆلارمان لەگەڵ ئیسڕائیل داخست
بەوێنە؛ چوار شاخەوانەكەی قەرەداغ تەرمەكانیان دۆزرانەوە
دواتر بەوێنە؛ چوار شاخەوانەكەی قەرەداغ تەرمەكانیان دۆزرانەوە
پەیوەندیدار