نرخی دۆلار دابەزی



دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 147 هەزار و 150 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دابەزینی نرخی دۆلار دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هات بۆ ئەمریکا کە پەیوەندییە دارایی و ئابوورییەکان یەکێک بوو لەو پرسانەی لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆندا تاوتوێی کردن و ئەنجامی سەردانەکەش سەقامگیریی لە بازاڕەکاندا دروست کردووە.

لای خۆشیەوە عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند، شاندی حکومەت لە واشنتۆن گفتوگۆی دەربارەی پرسی ئەو بانکە عێراقییانە کردووە کە ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لێ قەدەغە کردوون.

یەکەی “نەتساح یەهودا”ی ئیسرائیلی، کێن و چ کارەن؟
پێشت یەکەی “نەتساح یەهودا”ی ئیسرائیلی، کێن و چ کارەن؟
هەوڵێک بۆ چارەسەری جۆرێکی شیرپەنجە، بە بێ چارەسەری کیمیایی لە ئارادایە
دواتر هەوڵێک بۆ چارەسەری جۆرێکی شیرپەنجە، بە بێ چارەسەری کیمیایی لە ئارادایە
ەیوەندیدار