هەوڵێک بۆ چارەسەری جۆرێکی شیرپەنجە، بە بێ چارەسەری کیمیایی لە ئارادایە



پزیشک و زانای دۆزینەوەی دەرمانی سووری، بیسان لازیقانی، دۆزینەوەیەکی داهێنەرانەی لە بواری چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵدان ئەنجامداوە، کە وردەکارییەکانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە ئاشکرا کردووە.

 

ئەو لە تەمەنی ٤ ساڵیەوە سووریای بەجێهێشتووە و لە نێوان ئیمارات و بەریتانیا و ئەمریکادا هاتووچۆ دەکات، ماوەیەکە بووەتە باسی گەرمی نیو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بواری پزیشکی بەهۆی ئەو داهێنانەی خۆی و تیمەکەی بۆ چارەسەرێک بۆ یەکێک لە ٤ باوترین جۆری شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهان هێناویەتییە ئارا.

 

د. بیسان لازیقانی ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە ١٢ ساڵ لە ناوەندەکانی توێژینەوەی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا کاریکردووە، لەو میانەدا بۆی دەرکەوتووە کە نزیکەی نیوەی جیهان تووشی شێرپەنجە بوون یان لە قۆناغێکدا تووشی شێرپەنجە دەبن، لە کاتێکدا نیوەکەی دیکە، کە لە ڕووی جەستەییەوە تەندروستن، بەدەست کەسێکی تووشبووەوە دەناڵێنێنن.

ناوبراو، لە تەمەنێکی بچووکدا دایکی بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە بڕیاریدا تەحەدای سەرسەخترین و دژوارترین نەخۆشی بکات.

 

د. بیسان، ڕاپۆرتی دا، کە شێرپەنجە لە مێژە وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکی و باوەکانی مردن لە سەرانسەری جیهان ناسراوە، کە چاوەڕوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ڕەنگە تا ساڵی ٢٠٤٠ حاڵەتەکانی دەستنیشانکردن بە ڕێژەی ٥٠% زیاد بن، هەر بۆیە بڕیاریدا لە ڕێگەی زانیاری و ئەزموونی خۆیەوە یارمەتی مرۆڤایەتی بدات، بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەم نەخۆشییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: “تەنها هیوادارم کاردانەوەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون، هەرکاتێک ڕاستییەکانیان زانی، ببێتە کاردانەوەیەکی ئاسایی، وەک ئەوەی سەرمابوون یان هەر نەخۆشییەکی سادە بێت بە چارەسەری ئاسان مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکەن”.

 

هاوکات لە درێژەی قسەکانیدا، وتی؛ چارەسەری شێرپەنجە بەزۆری بە بەکارهێنانی چارەسەری کیمیاییە، کە خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبەن، ئەمەش بە جۆرێک لە جۆرەکان، کاریگەری لەسەر باری دەروونی نەخۆشەکە دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ هەڵوەرینی قژ، زیانگەیاندن بە پێست و نینۆک، … هتد، بەڵام بیرۆکەی چارەسەرکردنەکەی ئەم لەسەر بنەمای “چارەسەری سەلامەت” دامەزراوە، واتە چارەسەرەکە تەنها خانە شێرپەنجەییەکان دەناسێتەوە و کاردەکات بۆ ئەوەی تەنها خانە تووشبووەکان بکاتە ئامانج بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەر خانە سەلامەتەکان هەبێت، بەمەش کاریگەرییە سەختەکانی چارەسەری کیمیایی لەلای نەخۆش دوور دەکەوێتەوە.

 

ئەو پزیشکە سوورییە ڕایگەیاند، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە ڕێژەی مانەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە لە بەریتانیا هەیە، بۆیە زۆر گەشبینە بە هەوڵەکەی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی مانەوەی نەخۆشەکان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ یان زیاتر لە ساڵانی حەفتاکاندا ١ کەس بووە لە ٤ کەسدا، بەڵام لە ئێستادا ڕێژەکە نزیکەی نیوەی تووشبووانی شێرپەنجەیە.

 

د. بیسان، ئاشکرایکرد؛ خولیای بۆ نەرمەکاڵاکان هەر لە منداڵییەوە یارمەتییەکی زۆری داوە لە پەرەپێدانی توێژینەوەکانیدا، جەختیشی لەوە کردەوە، کە پەیوەندی نێوان زیرەکی دەستکرد و پزیشکی، پەیوەندییەکی زۆر گرنگە کە دەبێت تیشکی بخرێتە سەر و سوودی لێ وەربگیرێت.

 

ئەم پزیشکە لە توێژینەوەیەکدا باسی کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیای سەردەمی کردووە، کە یارمەتیدەر بووە بۆ دۆزینەوەی زیاتر لە ٤٦ جۆری جیاوازی شێرپەنجە کە پێشتر نەزانراون.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، ئەم پەیوەندییە لە جیهانی پزیشکیدا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە و پێیوابوو داهاتوو بۆ زیرەکی دەستکرد دەبێت بە هاوکاری توێژینەوەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆرێک نەخۆشییەکان.

 

دەشڵێت، تەنها هیوای ئەوەیە، شێرپەنجە بە جۆر و چارەسەرە جیاوازەکانیەوە، ببێتە یەکێک لە نەخۆشییە ئاسانەکان کە پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ نەکات .

د. بیسان لازیقانی، جەختی لەسەر متمانەی خۆی بە ئەگەری گۆڕینی ڕێڕەوی چارەسەری شێرپەنجەی منداڵدان لە ماوەی ١٥ ساڵی داهاتوودا کردەوە، هەروەها داوای گەشبینی و وەبەرهێنانی جددی لە توێژینەوە زانستییەکان دەکات.

 

شێرپەنجەی منداڵدان، باوترین جۆری شێرپەنجەیەو چوارەم جۆری شێرپەنجەیە لەنێو ئافرەتان بەگشتی، دوای شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی سییەکان، شێرپەنجەی قۆڵۆن.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر کەشناسی: تاوە باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار