گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیمارات و دوبەی ئاسایی بوونەوە



دوای ئەو بارانە بەهێزەی چەندڕۆژێک لەمەوبەر ئیمارات و دوبەی گرتەوە، بووەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەناو شار و سەرجەم شەقامەکان، هاوکات گەشتی فڕۆکەشی پەکخست.

کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ئیمارات و فلای دوبەی لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە، گەشتی فڕۆکە گەشتیاریەکانیان ئاسایی بووەتەوە، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بوو لە سەرجەم وڵاتدا بەهۆی لافاوەوە ڕاگیرابوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو دوو کۆمپانیایەدا هاتووە، گەشتی فڕۆکە گەشتیارییەکانیان ئاسایی بووەتەوە، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەرجەم وڵاتدا بە هۆی لافاوەوە ڕاگیرابوون.

هێڵەکانی ئاسمانی “ئیمارات و فلای دوبەی” ڕایانگەیاندووە، گەشتەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی دەستپێکردووەتەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بارانی بەخوڕ بووەتە هۆی درووستبوونی لافاوێکی تووند لە سەرانسەری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر تیم کلارک بەرپرسی هێڵی ئاسمانی ئیمارات ڕایگەیاندبوو، بەهۆی زریان و لافاوەوە لە هەفتەی ڕابردوو نزیکەی ٤٠٠ گەشتی هێڵی ئاسمانی کۆمپانیاکانی دوبەی ڕاگیراون و چەند گەشتێکی دیکەشی دواخراون.

ئەمڕۆش حاکمی دوبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “كەم و كورتیمان هەیە وەك پێویست ئامادەكری نەكراوە بۆ ڕووداوە سروشتیەكان، ڕاستە لافا قەدەری خودایە بەڵام ئەمە بەڕپرسیارێتی و ئەركی سەرشانمان سوك ناكات و بەهانە نیە بۆ خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارێتی، دەبێت لێپێچنەوەلە خۆمان بكەین لە پێش هەمووتانەوەمن بەر پرسیاری یەكەمی كەم و كوڕییەكانم و هەموو ئەو هاوڵاتیانەی زیانیان پێگەشتووە ئەركی ئێمەیە قەرەبووی تەواویان بكەینەوە داوای لێبوردنیان لێ بكەین”.

لە ماوەی تەنیا 12 کاتژمێردا نزیکەی 100 ملیمەتر باران لە دوبەی باری، کە ئەم ڕێژەیە نزیکە لەوەی لە ساڵێکدا تۆمار کراوە، بەمەش لافاو کووچە و کۆڵانەکانی ئەو شارەی گرتەوەو بووە هۆی ناڕەزایی خەڵکی وڵاتەکە.

پزیشكێك زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە ئاشكرادەكات
پێشت پزیشكێك زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە ئاشكرادەكات
بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان درا
دواتر بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان درا
ەیوەندیدار