بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان درا



بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر ئۆتۆمبێلێك مەرجەكانی سەلامەتی تێدانەبێت ڕێگەی پێنادرێت و دەشڵێت: “ئۆتۆمبێلی بڕاوە

هیمێن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان ڕایگەیاندووە، هەر ئۆتۆمبێلێك مەرجەكانی سەلامەتی تێدانەبێت ڕێگەی پێنادرێت بێتە سەر شەقام، هەرچەندە ئێستا هەندێك ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكانن، بەڵام ئەوانە ڕێكاری یاساییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “خاوەنی هیچ ئۆتۆمبێلی بڕاوە چاوەڕێی ئەوە نەكات ئۆتۆمبێلەكەی تۆمار بكرێت، چونكە سەلامەتی هاووڵاتیان گرنگترە لە هەموو شتێك”.

وتیشی، “ئەوانەی ئۆتۆمبێلی بڕاوەیان هەیە، ئۆتۆمبێلەكانیان سەلامەت نییە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەم ئۆتۆمبێلی بڕاوە لێنەخوڕن، چونكە لەوانەیە لە ڕووداوێكی سووكدا ئۆتۆمبێلەكە ببێتە دوو پارچە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا لە بەشێكی شار و شارۆچكەكانی هەرێم بوونیان هەیە، كە چەندین جۆری ئۆتۆمبێلن و زیاتر بە (مەلیكە و شاهینە و ماجێستا) ناسراون و پێكهاتوون لە (بڕاوە و مووس و بەشێكیشیان ساخ)ن و بەهۆی كەمی نرخەكانیانەوە بەشێكی هاووڵاتیان ڕوویان لە كڕینیان كردووە.

گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیمارات و دوبەی ئاسایی بوونەوە
پێشت گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیمارات و دوبەی ئاسایی بوونەوە
دوو سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دواتر دوو سەبەتەی خۆراكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار