پزیشكێك زانیاری لەسەر ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە ئاشكرادەكات



لە كۆتایی ڕەمەزان و سەرەتای جەژنەوە پەتایەكی توند و قورس لەناو هاووڵاتیاندا بەشێوەیەكی فراوان بڵاوبۆتەوە و پزیشكێكی پسپۆڕ ڕایدەگەیەنێت، “بە ئەگەری زۆرەوە ئەمجارەش کۆرۆنایە”.

دكتۆر زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی ڕایگەیاندووە، پەتایەكی نوێ بڵاوبووەتەوە و لەم دوو هەفتەیەدا هەڵکشانێکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی تووشبووان، بە کۆمەڵە نیشانەیەک کە بریتین لە، (کۆکە، تا، لەش داهێزران، سەرئێشە، نەمانی بۆن و تام و تاڵیی ناو دەم).

دەشڵێت: “هێشتا بەلامانەوە ڕوون نییە چی میکرۆبێکە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەمجارەش کۆرۆنایە”.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەشی لە سلێمانی ئەو پسپۆڕە دوو هۆكار دەخاتەڕوو، درەنگ کردنەوەی قوتابخانەکان، کە جاران پەتاکان تەنها لە پاییزاندا هەبوون، دووەمیش گەڕانەوەی سەردانکەرانی مەککە، کە لەوێ پەتایەکی بەهێز لە ئێستادا هەیە.

بۆ خۆپاراستنیش، دكتۆر زانیار ئاغال چەند ڕێنماییەك دەخاتەڕوو:
1- وەکو هەموو پەتایەک، کە نەخۆش کەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵکو بەرپرسیارێتیت لەسەرە، کە هەتا بتوانیت کەسی دیکە تووش نەکەیت. دەمامک، دەست و پلی پاک و نەپژمین و نەکۆکین بەسەر خەڵکدا. خۆ قوفڵکردن لە ماڵەوە کە نەخۆش کەوتیت.

2- زۆر گرنگە ناوەندەکانی پەروەردە و بەڕێوبەرایەتییەکان ئاسانکاری بکەن، ئەوەی تووشبوو مۆڵەتی بدەنێ.

3- گەر نەخۆشیی درێژخایەنت هەیە و تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە، هەرگیز لەملا و لەولا دەرمان وەرمەگرە.

4- هیچ دەرمانێک جگە لە پاراستۆل وەرمەگرە، گەر دەرمانی زیاترت پێویست بوو ئەوە پزیشک بڕیارت بۆ دەدات نەک خۆت یان کەسێکی دیکە.

عێراق ئاردی سفری خستە بازاڕەوە
پێشت عێراق ئاردی سفری خستە بازاڕەوە
گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیمارات و دوبەی ئاسایی بوونەوە
دواتر گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیمارات و دوبەی ئاسایی بوونەوە
ەیوەندیدار