کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە



کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، سبەینێ لە هەندێک کات و شوێن نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێکجاریش تاوەباران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەسناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرمی  لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێک کات و شوێن نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێکجاریش تاوەباران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، پلەی گەرمی بە 3 – 5 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ، نزمدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت و 31 پلەی سیلیزی دەبێت، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران 16 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی دەخاتەڕوو کە بەمجۆرەیە:

هەولێر : 28

سلێمانی : 25

دهۆک : 26

کەرکوک : 29

هەڵەبجە : 27

زاخۆ : 26

سۆران : 24

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 31

 

هەڵوێستی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکرێت
پێت هەڵوێستی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکرێت
نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
دوات نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە
پەیوەندیدار