دوو  هاووڵاتی خنکان



لە دوو ڕووداوی جیادا، دوو هاووڵاتی لە گەرمیان و تەقتەق خنکان و هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکانیان دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینی، ئیبراھیم ئەحمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ڕایگەیاند، ھاووڵاتییەکی تەمەن ٢٠ ساڵ، لە ڕووباری سیروان خنکاوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ھەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەدان.

لەلایەکی دیکەوە نەجات حەمید بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی تەقتەق ڕایگەیاند، ھاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکووک تەمەن ٣١ ساڵ، لە پارکی مەھناز لەتەقتەق کەوتووەتە ئاوی زێی بچوک و خنکاوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تیمەکانی بەرگری شارستانی تەقتەق بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.

نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
تەیف سامی چارەنووسی سێ مووچەکەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات
دواتر تەیف سامی چارەنووسی سێ مووچەکەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار