سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری کارەبای فیدراڵ کۆبووەوە



ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پرۆژە و چاکسازییەکانی کەرتی کارەبا و پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا کرا.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بە هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرد و دووپاتی کردەوە، کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریى هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە و پێویستە کۆتایی بەو پەلامارانە بهێنرێت و ڕێگەی لێ بگیرێت.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگییەکی پێویست لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی وزە،

وەزیری کارەبای عێراق، ستایشی هاوئاهەنگی و پەیوەنديی باشی نێوان هەردوو وەزارەتی فیدراڵ و هەرێمی کرد، بە ئاراستەی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان کە ئامانجی هاوبەشی هەردوولایە.

حەیان عەبدولغەنی:نیەتێکی باش بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت هەیە
پێشت حەیان عەبدولغەنی:نیەتێکی باش بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت هەیە
ئەو تۆمەتبارەی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دزی کردبوو، دەستگیر کرا
دواتر ئەو تۆمەتبارەی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دزی کردبوو، دەستگیر کرا
ەیوەندیدار