بەدواداجوون بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین کرا



پەرلەمانتارێک ڕایگەیاند، کردنەوەی لقەکانی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ڕێکاری زۆری ناوێت چونکە خۆیان خاوەنی موڵکن لە هەرێم و ئەوەی پێویستە تەنها قرەبوکردنەوەیانە.

د.بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کردنەوەی لقەکانی لە هەرێمی کوردستان، سەردانی هەریەک لەبانکی ڕەشید و ڕافیدەین مان کرد، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بانکی ڕافیدەین دکتۆر على كەریم و بەڕێوبەری گشتی بانکی ڕەشیــد محەمەد سەمیر کۆوبوینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە دەرئەنجامی ئەو سەردان و کۆبوونەوانەدا چەند دەرئەنجامێکیان دەستکەوتووە کە ئەمانەن:

١- بۆ ئەنجامدانی توطین بۆ هاووڵاتیانی هەرێم راستەوخۆ تەنها بە ناردنی ـ ناوی چواری کەسەکە

– ناوی سیانی دایک

– کارتی نیشتمانی

– کارتی زانیاری

لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، بانکەکان دەتوانن تەوطین بکەن، واتە پێویستی بە هاتنی هاووڵاتیان خۆیان نییە و دواتریش لەڕێگەی فەرمانگـەکانیانەوە کارتەکانیان بۆ دەنێردرێتەوە و هاووڵاتیان لە هەر ئامێرێکی ( ATM ) یاخود دەروازیەکی پارەدارکردن ئەتوانن موچەکانیان رابکێشن.

٢- کردنەوەی لقەکانی بانکەکان بۆ کارئاسانی زیاتر و سودمەندبوونی هاووڵاتیانە لە خزمەتگوزارییەکان، وەک قەرز بۆ کڕین یان دروست کردنی خانوو یان قەرز بۆ پرۆژەی جۆراو جۆر و تەواوی خزمەتگوزاریەکانی تر.

٣- کردنەوەی لقی دوو بانکی ناوبراو پێویستیان بە هەماهەنگی تەنها وەزارەتی دارایی عێراق و تۆماری خانووبەرە هەیە

چونکە لاینەکانی تر وەک و وەزارەتی دارای عێراق و بانکەکان و بانکی ناوەندی هەموو ئامادەیاین تیایە،” شایەنی باسە ئەمە پێشتر بە نووسراو لاری نەبونمان وەرگرتووە”.

٣- ڕاستە موڵکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کە لەلایەن حکومەتی هەرێم بەکاردێت و بۆ دام و دەزگای تر بەڵام ئەمە بابەتێکی سەرەکی نییە و ڕێگرییەکی ڕاستی نییە لە کردنەوەی ئەو لقانە،

٤- ئەم موڵکانە مەرج نییە بگەڕێندرێتەوە و مەرج نییە بەتەواوی قەرەبوو بکرێتەوە بۆ ئەو دوو بانکە، تەنها لە سەرەتادا مادام خۆیان موڵکیان هەبووە و هەیە، ئەرکە لەسەر حکومەت کە موڵک ( بینا)یان بۆیان دابین بکات، و ئەم بینانە ڕووبەری گەورەی پێوسیت نییە. بەڵکو تەنها لە ڕووبەری ١٥٠-٢٠٠ مەتر دەتوانن فەرعەکانیان بکەنەوە.

٥- ئەوەی کە ئەو دوو بانکە چاوەڕوانن کۆبونەوەی هاوبەش و دروست کردنی لیژنەی هاوبەش بۆ دەست کردنی بە هەنگاوی کرداری، حکومەتی هەرێم دەخەینە بەردەم بەرپرسیاری بەدواداچون و هەماهەنگی بۆ ئەم پرسە.

٦- بانکی رافیدەین و رەشید هەردووکی خاوەنی ئاپلیکەیشنی خۆیانن و هەموو ئەو تازەگەریانەی لە بانکی ئەهلیدا هەیە بۆ بەکارهێنەر لە شێوازی بەکارهێنان و ناردنی پارە لە ڕێگەی مۆبایلەوە و کڕین و هتد… لەم دوو بانکەشدا هەیە.

پاکێجیکی نوێی سزا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا بەسەر ئێران جێبەجێکرا
پێت پاکێجیکی نوێی سزا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا بەسەر ئێران جێبەجێکرا
زرنگانەوەی گوێ چییە؟
دوات زرنگانەوەی گوێ چییە؟
پەیوەندیدار