زرنگانەوەی گوێ چییە؟



زۆرینەمان تووشی زەنگی دەنگ لە گوێدا دەبین، کە دەنگێکی بێزارکەرە و ڕەنگە زۆرینەمان تا ئەم ساتە هۆکارەکەی نەزانین.

ڤیتاوتاس کیسێلیۆس، پسپۆڕی بیستن و لووت و قوڕگ لە پەیمانگای سڤێرژێڤسکی بۆ توێژینەوەی زانستی کلینیکی لە وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا دەڵێت، زیاتر فشاری دەروونی و تێکچوونی خەو و تێکچوونی خواردن و کەمخەوی هەموویان دەبنە هۆی گرژبوونی زۆری دەمارەکان، کە ڕەنگە ببێتە هۆی دەرکەوتنی زەنگی دەنگ لە گوێدا”.

ڤیتاوتاس کیسیلیۆس دەڵێت، زاراوەی پزیشکی جیاواز هەیە، وەک ژاوەژاو، فیشەکە، قیژە و زەنگ لێدان، بەڵام ئەمە زۆرجار لە سترێس و تێکچوونی خەو و تێکچوونی خواردن زیاتر دەردەکەوێت، بەشێکیشیان لە شارە گەورەکان زیاتر ڕوودەدەن،

داریا بیدانۆڤا پسپۆڕی گوێ و لووت و قوڕگ دەڵێت، “ڕەنگە زەنگی دەنگ لە ئەنجامی نیشانەیەکی نەخۆشی شەکرە یان تێکچوونی کاری غودەی دەرەقی و شەقیقە و کەمخوێنی و هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم دروست دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پزیشکی گوێچکە و لووت نەخۆشیەکانی گوێچکە دەستنیشانی نەکات، ئامۆژگاریت دەکات سەردانی نووسینگەی پزیشکی دەمار، پزیشکی دڵ، پزیشکی هەناو، یان نەشتەرگەری فەقەرات بکەیت.

بەدواداجوون بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین کرا
پێشت بەدواداجوون بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین کرا
سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی مووچە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی مووچە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار