پاکێجیکی نوێی سزا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا بەسەر ئێران جێبەجێکرا



ئەمەریکا و بەریتانیا کۆمەڵێک سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند، کە سزاکان چەندین بواری ئەو وڵاتەی گرتەوە بەتایبەت لەڕووی سەربازییەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەو هێرشە موشەکییانەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامیدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کۆمەڵێک سزای نوێیان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوە و دەبێت ئێران بەرپرسیارییەتی هەڵبگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سزاکان بەرپرسانی سوپای پاسداران، وەزارەتی بەرگری ئێران، پرۆگرامی ئەتۆمی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییەکان دەگرێتەوە، هەروەها کۆمەڵێک سزای ئابوری دیکە.

بایدن ڕاشیگەیاند، تەنها لەماوەی دەسەڵاتی ئەودا سزایان بەسەر زیاتر لە 600 بەرپرس کەسایەتی ئێرانیدا سەپاندوە، لە نێویشیاندا هاوپەیمانەکانی حەماس و حزبوڵا و حوسییەکان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش راسپێردراوە بۆ بەردەوامبونی ئەو سزا ئابورییانەی پیشەسازی و کەرتی سەربازی ئێران زیاتر لاواز دەکەن.

لەلایەکی ترەوە حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سزایان بەسەر 13 لایەن و کەسایەتی ئێرانیدا سەپاندوە.

13ی ئەم مانگە سوپاى پاسدارانى ئێران بە ژمارەیەک موشەک و درۆن هێرشی کردەسەر ئیسرائیل، ئەمەش لەپای تۆڵەى ئەو هێرشەی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقى پایتەختى سوریا، لەپای ئەو هێرشانەس دۆخی سزاکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە قوڵتر بووەوە و سزاکانی قورستر کرد.

لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
پێشت لیستی مووچە بە پلەبەرزکردنەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
بەدواداجوون بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین کرا
دواتر بەدواداجوون بۆ کردنەوەی لقەکانی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین کرا
ەیوەندیدار