پردە نوێیەکەی دەربەندی ڕانیە تەواودەکرێت



ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پردی نوێی دەربەندی ڕانیە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، ئێستا پردەکە ئامادەیە بۆ کردنەوە.

ئومێد حەمە عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، سەرجەم کارەکانی پردەکە کۆتایی هاتووە، هەفتەی داهاتوودا دەکرێتتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو پردەکە لە مەراسیمێکدا بکرێت، بەڵام تا ئێستا ڕۆژەکەی دیاری نەکراوە.

پردی نوێی دەربەندی ڕانیە، لە ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەردی بناغەی بۆ دانراوە، درێژییەکەی ٤٢٠ مەترە و بەرزی ٢١ مەتر و پانی ١٥ مەترە.

ئێران کارمەندەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە
پێشت ئێران کارمەندەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە
فوئاد حسێن دەربارەی دۆخی تەندروستی خۆی ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر فوئاد حسێن دەربارەی دۆخی تەندروستی خۆی ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار