ئێران کارمەندەکانی لە سووریا دەکشێنێتەوە



ئێران داوای لە کارمەندەکانی کردووە کە سووریا جێبهێڵن، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکەی ئێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئێران داوای لە کارمەندەکانی کردووە کە سووریا جێبهێڵن، ئەمەش وەک پێشبینییەک بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دوای هێرشەکەی ڕۆژی شەممەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دێت.

لەکاتێکدا ئێران هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل، وەڵامێک بوو بۆ هێرشی سەر باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا فشار دەخەنە سەر ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەیەک کە ڕێگری بکات لە پەرەسەندنی گرژییەکان کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تاران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا سەرهەڵدەدات.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسان و ڕاوێژکارانی سوریا و ئێرانی نووسیویەتی، تاران داوای لە کارمەندەکانی کردووە ناوچەکانی سووریا چۆڵ بکەن، کە ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران تیایدا ئامادەیە.

دوێنێ چوارشەممە، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، وەڵامی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل سنووردار و سزابەخشە، تەلئەبیبیش ڕایگەیاندووە، ئەگەر هێرش بکاتە سەر خاکی ئێران “توند” دەبێت.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤، ئێران سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە خاکەکەیەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە سووریا.

بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت
پێشت بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ دەبێت
پردە نوێیەکەی دەربەندی ڕانیە تەواودەکرێت
دواتر پردە نوێیەکەی دەربەندی ڕانیە تەواودەکرێت
ەیوەندیدار