کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی وەک یەکەمین زانکۆی هەرێم متمانەی هەڵسەنگاندنی جیهانی پێبەخشرا



پاش ئەوەی وەفدێکی باڵای نێودەوڵەتی شاھانەی ئەردەنی، (دەستەی متمانەپێکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و دڵنیایی جۆریی) لەماوەی ڕابردوودا سەردانی كۆلێژی پزیشكییان کردوو، چەند ڕۆژێک پشکنین و چاوپێکەوتن و لێکۆڵینەوە و گەڕانییان لە زانکۆی سلێمانی و بەتایبەت لە کۆلێژی پزیشکی ئەنجامدا، سەرئەنجام، لەکۆبوونەوەی ڕۆژی ۱۷ی نیسانی ۲۰۲٤ بڕیاری متمانە بەخشینیان بە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی دا، کە ئەمەی خوارەوەش ئەمەش دەقی بڕیارەکەیە:

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی دەستەی متمانەپێکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاو دڵنیایی جۆری:

لە دانیشتنی ژمارە ١٢/٢٠٢٤ ی ڕۆژی چوار شەممە ۲۰۲٤/٤/١٧، ئەنجوومەنی دەستەی متمانەپێدان بە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و دڵنیایی جۆریی، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە پرفیسۆر دکتۆر ڤافر یوسف الصرایرە، ژمارەیەک بڕیاریان دا، گرنگترینیان بریتیی بوو لە:
بەخشینی بڕوانامەی متمانە و دڵنیایی جۆریی بە بەرنامەی بەکالوریۆس لە بواری پزیشکی، لە زانکۆی سلێمانی،لە کوردستانی عێراق .

پرۆفیسۆر د. توانا عەبدولڕەحمان، ڕاگری كۆلێژی پزیشكی بە سایتی زانكۆی سلێمانی ڕاگەیاند: پڕۆسەی متمانە بەخشین (accreditation)، دەزگای نێودەوڵەتی (World Federation for Medical Education) كردوویەتی بە مەرجێكی سەرەكی بۆ دانپێدانان بە كۆلێژە پزیشكییەكان لە هەموو جیهاندا.

وتیشی: ساڵی پار تیمێكم دروستكرد بۆ ئەوەی سەرقاڵی ئەم پڕۆسەیە بین كە زۆر شت لە خۆدەگرێت، هەر لە پڕۆگرامی خوێندنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن بۆ شێوازی ئەو پڕۆگرامانەی كە ئێمە پێشكەشی خوێندكارانی دەكەین، هەروەها زۆر وردەكاری تر كە لە ڕێگەی دەزگایەكی باوەڕپێكراوی خۆیان لە نزیكەوە تەماشایان دەكردو لێیان دەكۆڵییەوە.

ڕاگری كۆلێژی پزیشكی، ئاماژەی بەوەشدا: ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/١٧ متمانەی تەواویان بەخشی بە كۆلێژی پزیشكی بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەبێ هیچ مەرجێك كە ئەمەش باشترین ئەنجامە كە دەستمان بكەوێت وەک بەرهەمی ساڵێكی كۆلێژەكەمانە كە مامۆستا و خوێندكارەكان زۆر پێوەی ماندووبوون، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانیش زۆر پاڵاپشتمان بوون وە بەڕاستی جێی شانازییە بۆ زانكۆی سلێمانی و هەموو شاری سلێمانی.

ڕاشیگەیاند: یەكەم زانكۆین كە لە هەرێمی كوردستاندا ئەم متمانەیەمان پێبەخشراوە هەروەها چوار ساڵەكەش زۆرترین ماوەیە.گرنگی ئەم متمانە بەخشینە لەوەدایە کە لەمەودوا خوێندكارەكانمان بڕوانامەكانیان دانپێدانراوە لە هەموو جیهاندا.

بەکر حەمە سدیق دەربارەی مووچەی سێ مانگەکە فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوە
پێشت بەکر حەمە سدیق دەربارەی مووچەی سێ مانگەکە فەرمانبەران دڵنیا دەکاتەوە
“بارانبارین کۆتایی نەهاتووە و شەپۆلێکی نوێ بەڕێوەیە”
دواتر “بارانبارین کۆتایی نەهاتووە و شەپۆلێکی نوێ بەڕێوەیە”
ەیوەندیدار