ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە



بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆببێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، سبەینێ پێنجشەممە 18-4-2024، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.

وتەبێژی یەکێتی دەشڵێت:” حبەکەی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کردووە، لە کۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن”.

ئامادەکارییەکانی یەکێتی لە کاتێکدایە بڕیارە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

“بارانبارین کۆتایی نەهاتووە و شەپۆلێکی نوێ بەڕێوەیە”
پێشت “بارانبارین کۆتایی نەهاتووە و شەپۆلێکی نوێ بەڕێوەیە”
پارێزگاری هەولێر بازاڕی لەنگە نۆژەندەکاتەوە
دواتر پارێزگاری هەولێر بازاڕی لەنگە نۆژەندەکاتەوە
ەیوەندیدار