تەندروستی عێراق پەیامێك بۆ دایكان و باوكان دەنێرێت



هەڵمەتی نیشتمانی كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە دەستیپێكرد و ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق و هەرێم لە خوێندنگەكان دەست بە كوتانی منداڵانی خوێندنگەكان لە (6 بۆ 12 ساڵ) كرا و تەندروستی عێراق داوا لە دایكان و باوكان دەكات هاوكاری تیمەكان بن.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هاوکاری تیمەکانی کوتان بۆ پێکوتەی سورێژە بکەن بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی منداڵەکانیان.

ڕاشیگەیاندووە، سورێژە نەخۆشییەکی زۆر درمییە و ئاڵۆزییەکانی جددی هەیە، هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی کوتانی وەزارەتی تەندروستی بەسە بۆ پاراستنی منداڵان و سەلامەتییان.

وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: ڤاکسینی سورێژە سەلامەت و کاریگەرە و لە سورێژە و ئاڵۆزییە جددیەکانی دەتپارێزێت.

بارزانی: هەوڵی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دەدرێت
پێشت بارزانی: هەوڵی لاوازكردنی هەرێمی كوردستان دەدرێت
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە دەباشان کۆبوونەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە دەباشان کۆبوونەوە
ەیوەندیدار