قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە دەباشان کۆبوونەوە



قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆک وەزیران لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە 16 ی نیسانی 2024 لەدەباشان تیشک خرایەسەر گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.لەلایەن هەردوولاوە، جێگرى سەرۆک وەزیران پەرۆشی خۆی بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی،

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، بەڕێوەجوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا لە هەرێم واتە متمانەدانەوە بە دام و دەزگاکان و پێویستە ئەنجام بدرێت، لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان .

هاوکات قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە ، کە سورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵی دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تا ئەمساتە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بکات ئەگەر نیگەرانییەکانی بەهەند وەرنەگیرێت.

18ی مانگی ئازار، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، “لە سۆنگەی تێگەیشتنمان لە پێگە و بەرپرسیاریێتیی مێژوویی، لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمان بە پێویستی دەزانین، کە بەشداریی هەڵبژاردنێکی بەنایاسایی و نادەستووری و لە سایەی سیستمێکی سەپێندراودا بەڕێوەبچێت، نەکەین.”

پیشتریش و لە 12ی ئاداردا 10 حیزب و لایەنی تورکمانیی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری نەهێشتنی کورسی کۆتاکان لە لایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقەوە بایکۆتی هەڵبژاردنەکەیان کرد و رایانگەیاند، “تاوەکو ئەو کاتەی ستەمی کۆتای پێکهاتەکان هەڵدەگیرێت، بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەن”.

تەندروستی عێراق پەیامێك بۆ دایكان و باوكان دەنێرێت
پێت تەندروستی عێراق پەیامێك بۆ دایكان و باوكان دەنێرێت
عێراق مووچەی بەشێكی مووچەخۆران زیاددەكات و هەرێم دەگرێتەوە
دوات عێراق مووچەی بەشێكی مووچەخۆران زیاددەكات و هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار