شاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت



جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات و جەخت دەکاتەوە لەوەی “هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاتێک دەکرێت کە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار بن و تێبینییەکانی پارتیش جدین و تایبەتن بە گەلی کوردستانەوە.

وتیشی: “پارتی هیزێکی گەورەیە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت، ئەوەش واقعێکە کە سەرجەم هێز و لایەنەکان لە بەغدا درکیان پێکردووە”.

شاخەوان عەبدوڵا وەک ئاماژەیەکیش بۆ دواخستنی دەنگدان ڕایگەیاند هەنگاو هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان پارتی و بەشێکیشیان کاتیان پێویستە، بۆیە چەند هەڵبژاردن چەند دوا دەکەوێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە و سەرلەنوێش جەختیکردەوە لەوەی “هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت”.

ئەم لێدوانەش لە کاتێکدایە کە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کراوە، بەڵام پارتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن نەکردووە.

بڕوانە هانس مۆرگێنتاو: دەبێت هێزمان هەبێت و ئەقڵیش لە تەنیشتی دا
پێشت بڕوانە هانس مۆرگێنتاو: دەبێت هێزمان هەبێت و ئەقڵیش لە تەنیشتی دا
ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیاند
دواتر ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیاند
ەیوەندیدار