ئامادەکاری بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت



بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕایگەیاند، و دەبێت تا ڕۆژی 1ی ئایار سەرجەم وەزارەتەکان لیستی پلەبەرزکردنەوە بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی، ئەوانیش ئامادەباشیان نیشانداوە.

ئارام عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەشێک لە وەزارەتەکان لیستی پلە بەرزکردنەوەی خۆیان ناردووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوانەی دیکەش سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەن، دەبێت تا رۆژی 1ی ئایار سەرجەم وەزارەتەکان لیستی پلەبەرزکردنەوە بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوانیش ئامادەباشیان نیشانداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی لیستی پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم وەزارەتەکان، وەزارەتی دارایی پێداچوونەوەیان پێدا دەکات و دواتریش کە قەبارەی ئەو پارەیە زاندرا کە پێویستە بۆ پلە بەرزکردنەوە دەمانەوێت، ئەو بڕە پارەیەش بگێڕینەوە بۆ فەرمانبەران کە لە 2016وە پلە بەرزکردنەوە وەستاوە، لە مافەکانیان بێبەشبوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەبێت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم هاوتای مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان داواى لەسەرجەم فەرمانگەکان کردووە، بە لیستێک پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئامادەبکەن، هاوکات حکومەتى هەرێم مانگانە پێویستى بە 49 ملیار دینارە بۆ دەستپێکردنى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران

کۆماندۆی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر داعش دەستپێکرد
پێشت کۆماندۆی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر داعش دەستپێکرد
کۆمپانیای تێسلا زیاتر ٪ ١٠ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
دواتر کۆمپانیای تێسلا زیاتر ٪ ١٠ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
ەیوەندیدار