کۆمپانیای تێسلا زیاتر ٪ ١٠ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە



دوای ئەوەی لە چارەکی یەکەمی ساڵدا ڕێژەی فرۆشی کۆمپانیای تێسلا دابەزی، بەهۆیەوە ٪١٠ کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە، بۆئەوەی خەرجی کۆمپانیاکە کەمکبکاتەوە.

ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە یاداشتێکی ورددا کە بۆ کارمەندەکانی ناردووە پلانەکانی ڕوونکردووەتەوە.

بڕیاری کەمکردنەوەی کارمەندەکان کاریگەری لەسەر نزیکەی ١٤ هەزار کرێکار دەبێت، لە کۆی ١٤٠ هەزار و ٤٧٣ کرێکار کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن کۆمپانیای ئۆستن لە ویلایەتی تەکساسەوە دامەزراون.

بەپێی ڕۆژنامەکانی نیویۆرک تایمز و سی ئێن ئێن ئەمریکا، لە یاداشتەکەی ئیلۆن ماسکدا هاتووە کە لە کاتێکدا تێسلا خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی گەشەکردن ئامادە دەکات، گرنگە هەموو لایەنەکانی کۆمپانیاکە لەبەرچاو بگیرێت بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان و زیادکردنی بەرهەمهێنان.

هەواڵی کەمکردنەوەی کارمدەکانی کۆمپانیای تێسلا بۆ یەکەمجار لەلایەن ماڵپەڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئێلیکتریکەوە بڵاوکرایەوە.

هەروەها دوو بەڕێوەبەری سەرەکی تێسلا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی “X” ڕایانگەیاند کە کۆمپانیاکە بەجێدەهێڵن.

ئەندازیاری وزە، ئەندرۆ بالینۆ نووسیویەتی کە دوای ١٨ ساڵ لەگەڵ کۆمپانیای تێسلا، بڕیاری جێهێشتنی داوە.

هەروەها بەڕێوەبەری باڵای جیهانی سیاسەتی گشتی و پەرەپێدانی بازرگانی، ڕۆهان پاتەل نووسیویەتی کە دوای ٨ ساڵ کارکردن لەوێ تێسلا جێدەهێڵێت.

بالینۆ کە چەندین پۆستی ئەندازیاری باڵای لە کۆمپانیاکەدا هەبووە و بەرپرسی سەرەکی تەکنەلۆژیا بووە، ڕوونیکردەوە کە بڕیاری جێهێشتنی کۆمپانیاکە “قورسە”.

ئامادەکاری بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت
پێشت ئامادەکاری بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت
مێتا لە ئینستاگرام تاقیکردنەوەی زیرەکی دەستکرد دەکات
دواتر مێتا لە ئینستاگرام تاقیکردنەوەی زیرەکی دەستکرد دەکات
ەیوەندیدار