کۆماندۆی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر داعش دەستپێکرد



هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، دەزگای دژە تیرۆی عێراق، لیوای 16ی هیزەکانی 70 و هیزی هاوپەیمانان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش دەستپێکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتژمێر ٦ی بەیانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، دەزگای دژە تیرۆی عێراق، لیوای 16ی هیزەکانی 70 و هیزی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەکانی تیرۆرستانی داعش لە تاوێرکەوە دەستیپێکردووە.

هاوکات ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بۆ سەر داعش تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیاند
پێشت ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیاند
ئامادەکاری بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت
دواتر ئامادەکاری بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت
ەیوەندیدار