بایدن و سودانی جەختیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووەتەوە



بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەپیکۆر، بایدن و سوودانی لە میانی کۆبوونەوەکەیان جەختیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووەتەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان-ئەپیکۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە،  جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەکەیان لە کۆشکی سپی جەختیان کردەوە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق- تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیا نەوتییەکان ئامادەن دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، لە ھەمانکاتدا جەختیش دەکاتەوە کە دەبێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی نوسراوەوە دڵنیایی پێبدرێت کە شایستە داراییەکانی ڕابردوو و داھاتووشی پێبدەدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەمریکا، بابەتی ئابووری و هەناردەکردەنەوەی نەوت بەشێک لە تەوەری گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکییەکان بووە.

جێی سەرنجە کە له‌ 25ی ئازاری 2023ـەوە دوای بڕیاری ناوبژیوانی دادگای پاریس، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوە ڕاگیراوە.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سودانی لەگەڵ لوید ئۆستن ڕاگەیەنرا
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سودانی لەگەڵ لوید ئۆستن ڕاگەیەنرا
کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا کرا
دواتر کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار