ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سودانی لەگەڵ لوید ئۆستن ڕاگەیەنرا



لە درێژەی کۆبوونەوەکانیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ناو بارەگای پننتاگۆن لەگەڵ لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکادا کۆبوونەوە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئەمریکا سەردانێکی بۆ بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە واشنتۆن دی سی ئەنجامدا و لەلایەن لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی ڕایگەیاند، 10 ساڵ بەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێپەڕیوە، لەم ماوەیەدا گەلی عێراق قوربانیی زۆریداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانێتییەکە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرز دەنرخێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دۆخی سەربازیمان لە ئاستێکی بەرزدایە، ئەو لیژنە هاوبەشەی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێکهێنرابوو لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سەربازی و ئەمنی دەکات.

لە میانی کۆبوونەوەکدا لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی هەردوولای بەرز نرخاند، هاوکات جەختیشی کردەوە لە کاری هاوبەشی هەردوولا لە چوارچێوەی رێکەوتن و لێکتێگەیشتی هاوبەش.

سامسۆنگ یەکەم ساردکەرەوە نمایش  دەکات کە ئاستی کارایی وزەی “A”ی لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرتووە
پێت سامسۆنگ یەکەم ساردکەرەوە نمایش  دەکات کە ئاستی کارایی وزەی “A”ی لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرتووە
بایدن و سودانی جەختیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووەتەوە
دوات بایدن و سودانی جەختیان لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووەتەوە
پەیوەندیدار