ئێران کچە هونەرمەندێکی کورد دەستگیر دەكات



ئاتنا فرقدانی، کارتۆنیستێک کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو و پێشتر سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی شاریڕەی گواسترایەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ڕۆژی شەممە (13ی نیسانی ٢٠٢٤)، ئاتنا فرقدانی، کارتۆنیست و چالاکی مافی منداڵانی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەرکرا.

محەمەد موقیمی، پارێزەری ئاتنا فەرقدانی لە لاپەڕەی خۆی لە (X) نووسیویەتی: “ئاتنا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بڕیاری بارمتەدانانی قەبوڵ نەکردووە و لەئاکامدا بۆ بەندیخانەی شاری ڕەی (قەرچەک) گواستراوەتەوە.”

شایەنی باسە کە، ئاتنا فرقدانی لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای بانگکران بۆ لقی لێپرسینەوەی خانەی دادی ناوچەی ٣٣ی تاران دەستبەسەر کرابوو.

ئاتنا فرقدانی خەرمانانی ساڵی ٢٧١٤ دەستبەسەر و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە ڕێبەر” سزای ١٢ ساڵ و ٩ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو سزایە لەئاکامدا لە دادگای پێداچوونەوە بۆ سزای ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

 

نێروەیی: چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران گرنگە نەك “هەژماری من”
پێشت نێروەیی: چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران گرنگە نەك “هەژماری من”
ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاری كرا
دواتر ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاری كرا
ەیوەندیدار