دامەزراندنی مامۆستایان ڕاگەیەنرا



وەزیری پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە 7 هەزار پلەی وەزیفی لە كەركوك دادەمەزرێنرێت، كە ڕێژەیەكی زۆری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانە.

ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە شاری كەركوك لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، ئێمە ڕێژەیەكی تایبەتی پلەی وەزیفیمان هەیە بۆ دامەزراندن لە سنووری پارێزگای كەركوك، كە 7 هەزار پلەی وەزیفییە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەیەكی تایبەتی لەو پلە وەزیفییە بۆ دامەزراندنی كادرانی پەروەردە و مامۆستایان دەبێت.

وەزیری پەروەردە وتوشیەتی، “كردنەوەی دەرگای دامەزراندن كاتێك دەبێت، كە پارێزگای كەركوك سەقامگیر بێت و پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەن دیاری بكرێن، تاوەكو ئەنجوومەن كۆبوونەوە ئەنجام بدات و پلە وەزیفییەكان بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكاندا دابەش بكات”.

دابەشكردنی بەشێكی دیكەی ئارد بەسەر هاووڵاتیاندا دەستپێدەكات
پێت دابەشكردنی بەشێكی دیكەی ئارد بەسەر هاووڵاتیاندا دەستپێدەكات
وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد
دوات وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد
پەیوەندیدار