وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی ژمارە ( ٢ ) ی ساڵی ٢٠٢٤ی دەركرد، كە تایبەت بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٢٧ دەرچووە و تایبەتە بە لێخۆشبوون لە بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان.

بەپێی ڕێنماییەكە، كە 8ی ئەم مانگە دەرچووە و اژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی 50%ی ڕێژەی ڕەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەكراو.

هەر لە ڕێنماییەكەدا بڕیار دراوە بە لێخۆشبوونی تەواوی 100%ی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەن كارەكان تایبەت بە بەشداری دەسەتەبەری كۆمەڵایەەتی بەو مەرجەی لەماوەی 90 ڕۆژدا بڕی بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بدەن.
دەقی ڕێنماییەكە:

دامەزراندنی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
پێشت دامەزراندنی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
یاریگای ڕۆمان گڕیگرت
دواتر یاریگای ڕۆمان گڕیگرت
ەیوەندیدار