نرخی دۆلار بەرزبووەوە



پاش دابەزینی بەهای دۆلار، جارێکی دیکە نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٩ هەزار دیناری عێراقی.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ئەمساڵدا گەیشتە ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار، بەڵام جارێکی دیکە بەرزبووەوە بۆ ١٤٩ هەزار دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٧٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٤٩ هەزار دینار.

نا جێگیری بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە کاتێکدایە، پێشبینی دەکرێت پاش سەردانەکەی مەحەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نرخی دۆلار گۆڕانی بەسەردابێت، ئەوەش دەوەستێتە سەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا.

داوای گەڕاندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە دەکرێت
پێشت داوای گەڕاندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە دەکرێت
کەشناسی: تۆزێکی سووک بەشێکی هەرێم دەگرێتەوە
دواتر کەشناسی: تۆزێکی سووک بەشێکی هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار