قوباد تاڵەبانی: قسەمان زۆر کردووە خەڵک بێزار بووە



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، باشترین پەیام بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوەکان پەیامی کردارە، چونکە قسەمان زۆر کردووە و خەڵک بێزار بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی 36 ساڵەی ئەنفالدا سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالی کرد.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “قسەمان زۆر کردووە، لە ساڵانی ڕابردووشدا قسەمان زۆر کردووە، پێموایە خەڵک بیزاربووە لە قسە”.

وتیشی: “ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەیەک لە نوێنەرانی کەسوکاری ئەنفالکراوان دانیشتنێکی چەند کاتژمێریمان هەبووە، ناسۆری بەشێکی زۆری کەسوکاری ئەنفالکراوانیان پێشکەش کردووین. توانیومانە بەشێکیان جێبەجێ بکەین و ڕێکاریش بۆ جێبەجێکردنی بەسێکی دیکەشیان دادەنێین”.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، “پێموایە باشترین پەیام، پەیامی کردارە نەک پەیامی قسە”.

ئەوەی لە پەلامارەكانی ئێراندا سەیرو سەمەرە بوو!
پێشت ئەوەی لە پەلامارەكانی ئێراندا سەیرو سەمەرە بوو!
هێڵی دووەمی تورکیا، بەتەنیشت جەنگەوە
دواتر هێڵی دووەمی تورکیا، بەتەنیشت جەنگەوە
ەیوەندیدار