حوكمی شەرعی كۆكردنەوەی ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان و سوننەتی شەوال لە یەك كاتدا



ئایا دروستە ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان لەگەڵ ڕۆژووی شەوال (شەشەڵان) کۆ بکرێتەوە بە یەك نیەت؟!

عیرفان شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا بە پشت بەستن بە ڕای زانایان نووسیویەتی، “ئەم بابەتە لە فیقهی ئیسلامیدا پێی دەوترێ (التشریک فی العبادات) واتە: تێکەڵکردن و شەریکایەتی دوو پەرستش لە یەک کاتدا، قسە و باس و خیلافێک هەیە لای زانایان لەسەر دروستی یان نادروستی، هەندێک پێیان وایە بە (قیاس) درووستە و گرفتی تێدا نیە.

ڕاشیگەیاندووە، قسەی ڕاست و درووست ئەوەیە، کە ناکرێ دوو پەرستش و بەندایەتی سەربەخۆ تێکەڵ بەیەکدی بکرێن، کە هەریەکەیان نیەتێکی جیاوازی هەیە، (یەکەم، فەرزە و دووەم، سوننەت).

ڕوونیشی كردۆتەوە، لای قەولێکی شافعییەکانیش ئەم بابەتە هەر بە نادرووست لەقەڵەم دراوە و نابێت دوو بابەتی عیبادەتی تێکەڵ بەیەکتری بکرێن.

لە ئێستادا كە مانگی ڕەمەزان كۆتایی هاتووە و مانگی شەوالە، ڕۆژووی سوونەتی ئەم مانگە بەپێی فەرموودەی پێغەمبەر (د.خ) ماوەی 6 ڕۆژە و وەك فەرموویەتی: ئەگەر ڕەمەزانت گرت و دواتر لە مانگی شەوالدا 6 ڕۆژ بەڕۆژووبوویت وەكو ئەوە وایە ساڵەكە بەتەواوی بەڕۆژوو بووبیت.

بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان قەرزی ڕۆژووی ڕەمەزانیان لەسەرە بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیبێت بەڕۆژوو بووبن و هاوكات، ڕۆژووی سوننەتیش لەم مانگەدا هەیە، هەر بۆیە موسڵمانان دەیانەوێت هەردوو ڕۆژووەكە بگرن.

 

سبەینێ ٣٦هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بەڕێوەدەچێت
پێشت سبەینێ ٣٦هەمین ساڵیادی مەرگەساتی ئەنفال بەڕێوەدەچێت
کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن
دواتر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنن
ەیوەندیدار