ئێران بڕیاری کۆتایی خۆی داوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل… کەی دەبێت؟



پێشبینی هێرشێکی توندی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکرێت کە بەهۆیەوە ململانێکانی ناوچەکە پەرەبسەنێت، ڕۆژنامەیەکی ئەمریکیش دەڵێت، “هێشتا ئێران بڕیاری هێرشەکەی نەداوە”.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران هێشتا بڕیاری کۆتایییان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل نەداوە، هەروەها بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەسەر پلانەکانی هێرشکردن.

ڕۆژنامەکە بە ئاماژەدان بە “کەسێک کە پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی ئێران” کردووە، باسی لەوە کردووە.

پێشتر سی بی ئێس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن پێشبینی دەکات لە 12ی نیسان ئێران هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامبدات و زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک لە دژی ئامانجە سەربازییەکان بەکاربهێنرێت.

لە بەرامبەردا، ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک دڵنیایی دەداتە ئیسرائیل کە پاڵپشتی هاوپەیمانەکانی دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە لە ئێران و هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەوە مەترسی دروست بکات.

ڕۆژی 1ی نیسان، وەزارەتی بەرگری سوریا هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر بینای باڵیزۆخانەی گشتی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ڕاگەیاند.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کە دوو ژەنەراڵ و ڕاوێژکاران بە ناوەکانی محەمەد ڕەزا زاهیدی و محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی و پێنج کەسی دیکە لە بۆردومانێکی ئیسرائیلی کە باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق بوونە ئامانج و کوژران.

هۆڵەندا کارەکانی کونسوڵخانەکەی لە هەولێر ڕاگرت
پێشت هۆڵەندا کارەکانی کونسوڵخانەکەی لە هەولێر ڕاگرت
لەسەر بانگهێشتی بایدن.. سودانی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
دواتر لەسەر بانگهێشتی بایدن.. سودانی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
ەیوەندیدار