پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت



ماوەی چوار هەفتەیە لەسەر یەک نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 2700 دۆلار.

دابەزاندنی رێژەی سووی بانکی لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمەریکاوە، وایکردووە زۆرێک لە بازرگان و تەنانەت بانکە ناوەندییەکانی وڵاتانیش پەنا ببەنە بەر کڕینی زێر، هاوکات شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەترسی هێرشی تۆڵەکردنەوەی ئێران لەبەرامبەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ کۆنسوڵخانەی ئێران لە سووریا، خواستی بۆ کڕینی زێڕ لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە زیادکردووە، ئەوەش وەکو یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دادەنرێت.

دوای ئەوەی رۆژی هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 2430 دۆلار، لە کاتی داخستنی بازاڕدا هەندێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بە 2343 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بانکی گۆڵدمان ساکس، یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی جیهان پێشبینییەکانی خۆی بۆ نرخی زێڕ ڕاگەیاندووە، کە پێی وایە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە بۆ 2700 دۆلار.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە گەیشتووتە بەرزترین ئاستی مێژووی خۆیی کە 500 هەزار دینار بوو.

زێڕی عەیار 21 بە 500 هەزار دینار

زێڕی عەیار 18 بە 433 هەزار دینار

زێڕی عەیار 22 بە 520 هەزار دینار

زێڕی عەیار 24 بە 566 هەزار دینار

دوای نەمسا… فەرەنسا گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرت
پێشت دوای نەمسا… فەرەنسا گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرت
هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل سنوردار و وه‌به‌رهێن ده‌بێت
دواتر هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل سنوردار و وه‌به‌رهێن ده‌بێت
ەیوەندیدار