دوای نەمسا… فەرەنسا گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرت



هێڵی ئاسمانی فەرەنسا و نەمسا گەشتەکانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژی و ململانێکانی ناوچەکە لە پەرەسەندندایە، شەوی ڕابردووش ئەڵمانیا داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد ئێران جێبهێڵن.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی فەرەنسا ڕاگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنی زیاتری گرژی و ململانێکانی ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پێشتر داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردبوو کە گەشت بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەڵەستین نەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێران هەڕەشەکانی ئێران دژی ئیسرائیل زیادیکردووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێڵی ئاسمانی نەمسا هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران تا ١٨ی نیسانی ڕاگەیاند.

دوێنێ هەینی، هێڵی ئاسمانی نەمسا کە دوا کۆمپانیایە لە ئەوروپای ڕۆژئاوا کە هێشتا گەشتەکانی بۆ ئێران بەردەوامی هەیە، ڕایگەیاند کە بەهۆی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەرجەم گەشتەکانی لە ڤیەننا بۆ تاران تا ١٨ی نیسان ڕادەگرن.

هاوکات ئەڵمانیا شەوی ڕابردوو بە هەمان شێوە داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد ئێران بەجێبهێڵن.

سی ئای ئەی: ئێران خاوەنی زۆرترین مووشەکی بالیستیکی ناوچەکەیە
پێشت سی ئای ئەی: ئێران خاوەنی زۆرترین مووشەکی بالیستیکی ناوچەکەیە
پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت
دواتر پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ دەکرێت
ەیوەندیدار