عێراق؛ ساڵی ڕابردوو بە بەھای ٦٧،٢٥ میلیار دۆلار کاڵا و شتومەکی ھاوردە کردووە



– دەزگای “عێراقی ئایندە” بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری ڕایگەیاند؛ ھاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە ساڵی ٢٠٢٣، لەلایەن عێراقەوە لە ١١ وڵات، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، بەڕێژەی شەش لە سەدا زیادیکردەوە.

 

دەزگای “عێراقی ئایندە” بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری ئاماژەی بەوەداوە؛ ھاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە ساڵی ٢٠٢٣، لەلایەن عێراقەوە لە ١١ وڵاتەوە، گەیشتووەتە ٦٧،٢٥ ملیار دۆلار.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو وڵاتانەی کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، کاڵا و شتومەکیان ھەناردەی عێراق کردووە بریتیین لە تورکیا، ئیمارات، چین، ھیندستان، ئەمریکا، سعوودیە، بەرازیل، کۆریای باشوور، ئەڵمانیا، ژاپۆن و ئێران.

 

ڕاشیگەیاندووە، کە ھاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە ساڵی ٢٠٢٣، لەلایەن عێراقەوە لەو ١١ وڵاتە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، بەڕێژەی شەش لە سەدا زیادیکردەوە و گەیشتووەتە ٦٧،٢٥ ملیار دۆلار لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٢دا، گەیشتبووە ٦٣،٥ ملیار دۆلار بوو.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان: ” لە عێراق، ساڵانە شەش ملیۆن تۆن خۆراک بە فیڕۆ دەدرێت”
پێشت نەتەوە یەکگرتووەکان: ” لە عێراق، ساڵانە شەش ملیۆن تۆن خۆراک بە فیڕۆ دەدرێت”
دیاری جەژن بە هێزی زیرەکی دەستکرد” لە سامسۆنگەوە
دواتر دیاری جەژن بە هێزی زیرەکی دەستکرد” لە سامسۆنگەوە
ەیوەندیدار