هەڤاڵ ئەبوبەكر: 3 هه‌زار دۆنمی‌ گۆیژه‌ و ئه‌زمه‌ڕمان سه‌وز كردووه‌



ئەمڕۆ شەممە، لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی فێستیڤاڵی (گوڵ و نەمام) كرایەوە، كە 3 ڕۆژ دەخایەنێت و پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، گۆیژه‌ و ئه‌زمه‌ڕمان ناو ناوه‌ سییه‌كانی‌ سلێمانی‌.

د. هه‌ڤاڵ‌ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ لە كاتی كردنەوەی فێستیڤاڵەكە ڕایگەیاند، “ده‌مانه‌وێت ڕێژه‌ی‌ سه‌وزایی زۆر زیاتر بێت، چونكه‌ هه‌تاكو ژماره‌ی‌ دانیشتوان زیاد بێت پێویستمان به‌ ڕووبه‌ری‌ سه‌وزایی زیاتر ده‌بێت”.

وتیشی،: “له‌گه‌ڵ‌ قائیمقامیه‌ت و دارستان و پاوان و كه‌رتی‌ تایبه‌ت 3 هه‌زار دۆنمی‌ گۆیژه‌ و ئه‌زمه‌ڕمان سه‌وز كردووه‌، كه‌ ناومان ناوه‌ سییه‌كانی‌ سلێمانی‌”.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، “زۆر له‌ فلكه‌ گه‌وره‌كانی‌ له‌ڕێی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ته‌وه‌ سه‌وز كراون و شاره‌وانی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه‌ و فه‌رمانگه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌رنامه‌ی‌ له‌ بری‌ سه‌وزكردنی‌ هه‌یه‌ و له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كان به‌درێژایی سه‌دان كیلۆمه‌تر نه‌مام چێنراوه‌”.

جەختیشی كردەوە، “ئاسانه‌ ئێمه‌ نه‌مام بچێنین، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هاووڵاتیان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌وز بن و بیانپارێزین”.

خەڵك؛ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
مۆبایل بووە بە خوو،،،هۆکاری سەرەکی کەم خەوییە، چۆن چارەسەری دەکەیت؟
دواتر مۆبایل بووە بە خوو،،،هۆکاری سەرەکی کەم خەوییە، چۆن چارەسەری دەکەیت؟
ەیوەندیدار