وادەی گەشتی حاجییان ڕاگەیەنرا و نرخی عومرە-ش هەرزان دەبێت



بڕیارە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا گەشتی حاجییان هەرێمی کوردستان بۆ سعودیە دەست پێبکات، هاوکات  نرخی عومرەش هەرزان دەبێت.

کاروان سوتنی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، زۆربەی ئامادەکارییەکانی گەشتی حاجییان تەواو بوون، دواى جەژن خشتەى گەشتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕێکدەخرێن و کۆتایی مانگی داهاتوو دەست بە گەشتەکان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ ژمارەی حاجییان چوار هەزار و 685 کەسە، سێ هەزار و 185 کەسیان بە فڕۆکە و هەزار و 500 کەسیان لە ڕێگای وشکانییەوە گەشت دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێستا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنەوەی ڤیزەی حاجییان دەکرێت.

سەبارەت بە نرخی عومرە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ هەرزانکردنی نرخی عومرە دەکرێت بۆ کەمتر لە 500 دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئاماری کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومەرەی سلێمانی، لە مانگی ڕەمەزاندا تەنها لە سلێمانی دوو هەزار هاووڵاتی بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە بە فڕۆکە چوونەتە وڵاتی سعودیە، نزیکەی هەزار و 500 کەسیش بە ڕێگای ووشکانی ڕۆشتوون.

نرخی گەشتی عومرە لەنێوان 850 بۆ هەزار و 400 دۆلار بووە، ئەمەش بەپێی نزیکی ئوتێلەکان لە حەرەمی مەککەوە, لە ڕێی وشکانی نرخەکەی لەنێوان 450 بۆ 500 دۆلار بووە.

چۆپی فەتاح گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
پێشت چۆپی فەتاح گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
ڕاوێژکارێکی سودانی پلانی چاکسازی لە سیستمی بانکی ئاشکرا دەکات
دواتر ڕاوێژکارێکی سودانی پلانی چاکسازی لە سیستمی بانکی ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار