دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کرا



وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ وەرزى وەرگرتن و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستی پێکرد، دەشڵێت، ئەمڕۆ پرۆسەکە لە پارێزگای مووسەنا وەک یەکەم ناوچەى عێراق دەستی پێکرد.

ئەسیر غورەیری وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، وەرزی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لە باشووری عێراق دەستی پێکرد و ٤ بارهەڵگری یەکەمی ئەمساڵ وەرگیرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ پرۆسەکە لە پارێزگای مووسەنا وەک یەکەم ناوچەى عێراق دەستی پێکرد.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، دکتۆر حەیدەر نوری الکراوی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەرگرتنی یەکەم بڕی گەنمی بازاڕکراو لە جووتیاران پشتڕاستکردەوە و دەشڵێت، “کۆمپانیاکە، بە هەموو لقەکانییەوە، بەتەواوی ئامادەکاریی کردووە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران،

جێگای ئاماژەیە، لە بەرواری ٣ی نیسانی ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی بڕیاریدا تەواوی گەنمی ئەمساڵى جووتیارانى عێراق وەربگیرێت و بڕیارەکە ئەو زەوییانەش دەگرێتەوە، کە لە پلانی زەوییە کشوکاڵییەکاندا نەخراونەتەڕوو.

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا
پێشت باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکرا
ئەپڵ هۆشداری دەدات و بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە
دواتر ئەپڵ هۆشداری دەدات و بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار