نرخی زێڕ دابەزی و دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە



ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و زێڕ کەمێک دابەزینی تۆمارکرد، هاوکات لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخى گرامێک زێر بە ٧٥ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بڕى چوار هەزار دینار دابەزینی تۆمارکرد، هاوکات نرخى دۆلار بە جێگیری مایەوە و  ١٠٠دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٧٥ هەزار و ١٦٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٣٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕ ٧٥ دۆلار و ١٧ سەنتە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى چوار هەزار دینار دابەزیوە.

نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٧٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٩ هەزار دینارە.

هاوکات بۆ ئەمڕۆ ١١ی نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان نرخی دراوەکان لە هەرێم بە جێگیری مایەوە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تا ئەم ساتە کاریگەری لەسەر دۆلار دروستنەکردووە،

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.

نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخى ١٠٠ پاوەند بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٢٤٨ لیرەى تورکى لە هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گومان لە ئاگرەکەی ئەمجارەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت
پێشت گومان لە ئاگرەکەی ئەمجارەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکرێت
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە
دواتر کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار